وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە هەنگاوەکانی خۆپاراستن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا
سەرکەوتووبوین، بەڵام ئێستا مەترسیەکە زیاترە و سەرچاوەی حاڵەتە نوێیەکان دیار
نین.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند،ئەم
چەند حاڵەتەی لەم چەند رۆژەدا تۆمارکراوە سەرچاوەکانیان دیارنین،بۆیە مەترسیدارن.
وتیشی هۆکاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا ئەوەیە، کە لە
جەژندا زیاتر هاوڵاتیان تێکەڵ دەبن،بۆیە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە، بەڵام لە دوای جەژن قەدەغە درێژ ناکرێتەوە.
وەزیری ناوخۆ وتیشی ڕێکارەکان ئاسانتر دەکرێت و لە رۆژانی دووەم و سێهەمی جەژن، نانەواخانە و دەرمانخانە و شوێنە پێویستەکان دەکرێتەوە.
15088 جار خوێندراوەتەوە