لێپرسراوی کاروباری
مزگەتەکانی(پێغەمبەر و ماڵی خودا) رایگەیاند، لەسەر رەزامەندی شا سەلمان بڕیاردراوە
بە ئەنجامدانی مەراسیمی نوێژی جەژن لە مەککە، بەڵام بەبێ ئامادەبوونی نوێژخوێنان.
عەبدولرەحمان بن عەبدولعەزیزی،
لێپرسراوی کاروباری مزگەوتەکانی (پێغەمبەر و ماڵی خودا) بڵاویکردەوە، شا سەلمان بن
عەبدولعەزیز پاشای سعودیە ڕەزامەندیداوە، ،مەراسیمی نوێژی جەژن لە حەرەمی مەککەی
پیرۆز ئەنجامبدرێت، بەڵام رێگە نادرێت هیچ نوێژخوێنێک لە مەراسیمەکەدا ئامادە بێت.
هاوکات وەزارەتی کاروباری ئیسلامی سعودیە رایگەیاند، مەراسیمی
نوێژی جەژن لە هیچ یەکێک لە مزگەوتەکانی سعودیە ئەنجام نادرێت، ئەو بڕیارەش بۆ
جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێگرتنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
955 جار خوێندراوەتەوە