ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی رایگەیاند، ماوەی راگرتنی گه‌شته
ئاسمانییه‌کان تـــــا (31)ی ئایار درێژکراوەتەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتیەکان و راگەیاندنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی
رایگەیاند، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق
تـــــا (31/5/2020) درێژکراوەتەوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور، سەربازى، يارمەتییە تەندروستييەكان،
فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
دەسەڵاتى فرۆکەوانى
عێراقى راشیگەیاندووە، بڕیارى درێژکردنەوەى
راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکان له‌چوارچێوه‌ی رێگریکردنه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی
کۆرۆنا.
بڕیارنامیق، سلێمانى
2205 جار خوێندراوەتەوە