ئەپڵ تا ساڵی 2022 چاویلکە زیرەکەکەی ناخاتە بازاڕەوە

KNN : Kurdish News Network
12:04 - 18/05/2020
زانستی
+
-

پێشبینی ناكرێت كۆمپانیای بەناوبانگی ئەپڵ پێش ساڵی 2022، چاویلكە زیرەكە تایبەتەكەی بڵاوبكاتەوە، كە زۆر كەس ماوەی چەند ساڵێكە چاوەڕێی دەكەن.

 


مینگ چی كو چاودێری تایبەتمەند بە كارەكانی كۆمپانیای ئەپڵ  بەدووری دەزانێت پێش ساڵی 2022 چاویلكە زیرەكەكەی ئەپڵ بخرێتە بازاڕەوە كە بە تەكنەلۆژیایەكی تایبەت كاردەكات و پێشبینی دەكرێت كڕیارێكی زۆری هەبێت.

 

ساڵی 2018 كۆمپانیا ئەپڵ ئاماژەی بەوە كرد، لە ساڵی 2020 ئەو چاویلكەیە بڵاودەكرێتەوە كە بە تەكنیكی ڕاستی دروستكراو كاردەكات، بەڵام بڵاوبونەوەی كۆرۆنا ڕێگربووە لەوەی بەشێكی زۆری پێداویستییەكان بۆ دروستكردنی بچێتە چین، ئەمە جگە لەوەی ڕێژەی فرۆشتن لە كۆمپانیاكە بەهەمان هۆكار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

 

ئەو چاویلكەیە وێنە كۆمپیتەرییەكان لەبەردەم چاودا دەكاتە ڕاستی، بەجۆرێك كاریگەری لەسەر مێشك دروست دەكات و هەڵیدەخڵەتێنێت، وا هەست دەكات چۆتە ناو وێنە و ڤیدیۆ كۆمپیتەرییەكانەوە.

 

ئەم هەنگاوەی ئەپڵ كێبڕكێی لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی دیكە توندتر دەكات، بۆنمونە مایكرۆسۆفت سەرقاڵی داهێنانی چاویلكەی زیرەكی هۆلۆلینسە، هەروەها فەیسبووك دەیەوێت چاویلكەی ئۆكۆلۆس دروست بكات، ئەو دوو كۆمپانیایەش بە پێشەگ لەو بوارەدا دادەنرێن.

 

مینگ چی كو باسی لەوەش كردووە ئەپڵ بەم زووانە دوو جۆری ئایپاد دەخاتە بازاڕەوە كە یەكێكیان پێوانەكەی 10.8 بۆسەیە، هەروەها جۆرێكی دیكەی مینی كە پێوانەكەی لەنێوان 8.5 بۆ 9 بۆسەدایە و لە كۆتای ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەخرێنە بازاڕەكانەوە.

612 جار خوێندراوەتەوە