پیتەر نافارۆ راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ
بۆ کاروباری سیاسەت و بازرگانی، دەسەڵاتدارانی چین تۆمەتبار دەکات بەوەی لە رێگەی
هاوڵاتییە گەشتیارەکانیەوە ڤایرۆسی کۆرۆنای بە جیهاندا بڵاوکردەوە.
کەناڵی
(ئەی بی سی نیوز) لە زاری پیتەر نافارۆ راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، لە مانگی 11
ی ساڵی 2019 ژمارە سفری توشبوونی کۆرۆنا لە ووهان دەستنیشانکرا، چینییەکان بۆ ماوەی
دوو مانگ ئەوەیان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی شاردەوە، بۆیە لە ڕێگەی فرۆکەوە بە
سەدان چینییان ناردە میلانۆ و نیۆرک و جیهان، ڤایرۆسەکەیان بڵاوکردەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، چین دەیتوانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکات و رێگە لە چونەدەرەوەی
لە ووهانەوە بگرێت بۆ جیهان.
پێشتریش
چەند جارێک دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوە کردبوو، چین بەرپرسە لە
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژەی بەوەشکردبوو،لێپرسینەوە لەگەڵ چین دەکەن
ئەگەر دەرکەوت ئەو وڵاتە هیچ رێوشوێنێکی پێویستی نەگرتۆتەبەر بۆرێگرتن لە
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە و زانیارییەکانی شاردبێتەوە.
770 جار خوێندراوەتەوە