راگەیەندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

KNN : Kurdish News Network
11:09 - 11/05/2020
کوردستان
+
-

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند،هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە دەبێت پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

 

هەروەها پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە،لەم قۆناغە یانەکانی مەی خواردنەوە و شوێنەکانی مەساج و هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و پرسە و سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە  و ناکرێنەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

ڕۆژی شەممە رێکەوتی 2020.5.9 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-

یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێ پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووەم/ هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بەهەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەبالغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەستن.
سێیەم/ یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، قەدەغەیە وشوێنەکانیش بەداخراوی دەمێننەوە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.5.11

2963 جار خوێندراوەتەوە