ڕێواس یەكێكە لە
بەرهەمە بەهارییە بەتامەكان، بەتایبەت لەناوچە كوێستانەكانی هەرێمی كوردستان و چەند
وڵاتێكی دیكە دەڕوێت، زۆر كەسیش حەز بەخواردنی دەكەن.
لە وڵاتانی جیهان
چەندین توێژینەوە لەسەر سودەكانی ڕێواس ئەنجامدراوە، لە وڵاتی چین لە كۆنەوە وەك دەرمان
و چارەسەری پزیشكی بۆ چەند نەخۆشی و كێشەیەكی تەندروستی بەكارهاتووە.
ئەو بەرهەمە لەڕووی
زانستییەوە لە تیرەی حەوت گرێكانە كە بە(Polygonaceae) ناسراون، چەند جۆرێكی ڕووەكی دیكەشیان
هەیە.
ڕێواس دەوڵەمەندە
بە ڤیتامینەكانی ئەی و بی و سی، هەروەها بڕێكی زۆر لە ماددە ڕێشاڵییەكان لەپێكهاتەكەیدایە،
ئەمە جگە لە بونی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و كالسیۆم، ئەوانەش وادەكەن ئەگەری توشبوون بە
چەندین كێشەی تەندروستی كەمبێتەوە.
ئەو بەرهەمەی بەهار
سودی بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە، بەجۆرێك ئازاری گەدە كەمدەكاتەوە و كرمی ناو گەدە و ڕیخۆڵە
لەناودەبات دەردانی ڕژێنەكانی ڕێكدەخات و ئەندامەكانی بەهێز دەكات، هەروەها لەش لە
ژەهر و ماددە زیان بەخشەكان پاكدەكاتەوە.
ئەو كالسیۆمەی لەپێكهاتەكەیدایە
بە بڕێكی زۆرە، ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسك و ئازاریان كەمدەكاتەوە، ئەمە جگە
لەوەی سودی بۆ ماسولەكەكان هەیە و چەوری خوێن كەمدەكاتەوە و فشاریش دادەبەزێنێت.
ئەو توێژینەوانەی
لەسەر ڕێواس ئەنجامدراوە دەریخستووە، ڕێگرە لە زوو دەركەوتنی نیشانەكانی پیری و پەڵە
و زیپكەی سەر ڕوخسار دەشارێتەوە و پێست لە جوانتر و درەوشاوەنتر دەردەخات.
سودێكی دیكەی ئەو
بەرهەمە بۆ جگەرە بەتایبەت بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن، هەروەها دژی چالاكبونی خانە شێرچەنجەییەكان
و شەكری خوێن ڕێكدەخات و ڕێگری دەكات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و كێشەكانی كۆئەندامی
هەناسەدان لەوانە هەناسە توندی.
3638 جار خوێندراوەتەوە