د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند پێشنیارمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردوە کە قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان کۆتایی بێت.
وتیشی پێشنیارمان کردوە کە وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆی شەوان هەڵگرێت و هاوڵاتیان بە ئاسایی بتوانن هاتوچۆ بکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەینێەوە دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکانی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان و سەرجەم مزگەوتەکانیش دەرمانڕێژکراون و لە سبەینێوە بەفەرمی دەکرێنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئـەمڕۆ قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و بڕیارە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ لەسەر هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەربکات.
2290 جار خوێندراوەتەوە