باوەڕ ناكەیت ئەم گەنجە لە دوو مانگدا چەند جار توشی كۆرۆنا بووە

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 10/05/2020
جیهان
+
-

لەحاڵەتیێكی دەگمەندا گەنجێكی بەریتانی زیاتر لە جارێك توشی كۆرۆنابووە، ئەوەش پسپۆڕانی توشی سەرسوڕمان كردووە، بەجۆرێك لە توشبونی یەكەمجارەوە تائێستا لە ڤایرۆسەكە ڕزگاری نەبووە.

 

 

ئەو گەنجە ناوی كریستیان برمایا تەمەنی 26 ساڵە، لە 19 ئازاری ڕابردوودا بۆ یەكەمجار لەڕێی پشكنینەوە توشبونی بە كۆرۆنا ئاشكرا كرا، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەك كەرەنتینە كرا، دوای ماوەیەكیش تەندروستی باش بووە، بەڵام دوو جار پشكنینی بۆ كراوەتەوە و دەركەوتووە ڤایرۆسەكە لە لەشیدا ماوە، واتە سێ جار توشی كۆرۆنا بووە.

 

كریستیان دەڵێت "هەرچەندە تەندروستیم زۆر باشبووە، بەڵام تائێستا زۆر ماندووم و كێشەی هەناسەتوندیم هەیە، زیاتر لە 52 ڕۆژە لە كەرەنتینەدام و دەترسم بۆ ماوەیەكی درێژتریش لەو دۆخەدا بمێنمەوە".

 

حاڵەتەكەی ئەو گەنجەی سەرنجی پسپۆڕانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە و توشی سەرسوڕمانی كردوون، چونكە پێشتر حاڵەتی دووبارە توشبوونەوە بە كۆرۆنا تۆماركراوە،بەڵام كەسێك سێ جار توشبوبێت و بۆ ماوەیەكی درێژیش ڤایرۆسەكەی لەلەشدا مابێتەوە.

 

یەكێك لەو پزیشكانەی چاودێری دۆخی برمایای كردووە ئاماژە بەوە دەكات، حاڵەتەكە چەندین پرسیاری لا دروست كردوین، بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە، مەرج نییە ئەو ڤایرۆسەی بۆ ئەو ماوە زۆرە لە لەشی كەسێكدا دەمێنێتەوە بگوازرێتەوە بۆ كەسانی دیكە و توشییان بكات.

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو كریستیان برمایا چوارەم پشكنینی بۆ بكرێت، ئەگەر ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوو، دوای مانگێك پشكنینیێكی دیكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

4609 جار خوێندراوەتەوە