ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی کازمی ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
05:22 - 09/05/2020
عێراق
+
-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی یەکەمین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.

 

 لە کۆبونەوەکەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ڕایگەیاند لە ئەولەویەتی کارەکانی کابینەکەی رەخساندنی کەشێکی لەبارە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

 

هەروەها لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی ڕاسپێردرا کە موچەی خانەنشینانی وڵات خەرجبکات.

 

هەروەها لە بڕیارێکی دیکەدا داوایان لە پەرلەمانی عێراق کرد بە زوترین کات دەنگ لەسەر یاسایی نوێی هەڵبژاردن بدات بۆ ئەوەی جێبەجێبکرێت.

 

هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەربڕی بەمەبەستی ئامادەکاری هەڵبژاردن.

 

ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی ڕاسپارد کە هاوکاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەرکەکانی.

8294 جار خوێندراوەتەوە