لە سنووری شارەکانی خۆی و بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان 2
کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانیی سنوور گیانیان لەدەستدا و 2 کۆڵبەری دیکەش
بریندار بوون.
ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری
"بلەسووری خواروو"ی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، تەقەیان لە دەستەیەک
کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران، کۆڵبەرێک کوژراوە
و دوو کۆڵبەری دیکە،بریندار کراون.
هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لەکاتی کۆڵبەری
و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری چۆمانی ئەو شارە، گیانی لەدەستداوە. کە
خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی
کوردستان ، لەماوەی یەکساڵی رابردوو نزیکەی 50 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە
سنوورەکانی کوردستان کوژارون و دەیان کەسیش برینداربوون، کە باس لەوە دەکرێت لە
70%ـی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.
زۆرترینیشیان لە سنووری پارێزگای ورمێ و پارێزگای سنە بوون.
783 جار خوێندراوەتەوە