چیرۆکى ئەو پیاوەى ئەمڕۆ لە هەولێر خۆى کوشت و برایەکیشى بریندارکرد

KNN : Kurdish News Network
02:30 - 08/05/2020
کوردستان
+
-

نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شەقامى (60) مەترى شارى هەولێر، کەسێک تەقە لە براکەى خۆى دەکات و بریندارى دەکات، پاش روداوەکە خۆیشى دەکوژێت.

بەهۆى کێشەیەکى نێوانیان، ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر کەسێک کە پیشەى پۆلیسى هاتوچۆیە، دوای ئەوەی تەقە لە براکەی دەکات خۆیشی دەکوژێت، بەپێى زانیاریە بڵاوکراوەکان، ئەو کەسەى خۆى کوشتوە لەکاتی روداوەکەدا لەسەر کار بوە لە شەقامی شەست مەتری شاری هەولێر.

روداوکە بەجۆرێک بووە، کاتێک پۆلیسى هاتوچۆکە لەکاتى کارکردندا بووە، ئاگادارکراوەتەوە کە براکەى دێت تا بیکوژێت، لەگەڵ دەرکەوتنى براکەیدا فیشەکێک بەڕویدا دەتەقێنێت و بریندارى دەکات و دەکەوێتە سەر زەوى.

پاش ئەوەى براکەی بە برینداری دەبینێت، وا هەستدەکات کە براکەی خۆی بە دەستی خۆی کوشتوە، بۆیە دەستبەجێ فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

49309 جار خوێندراوەتەوە