ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە
جیهاندا سێ مليۆن و ٧٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين
زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى پهیوهست بە ڤايرۆسى كۆرۆنا وڵات و
ناوچەكاندا، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان بۆ سێ مليۆن و ٧٠٥ هەزار و ٨٩٦ حاڵهت
بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکان تاوەكو
ئێستا لەسەرانسەرى جيهان، نزيكەى ٢٥٦ هەزار و ٥٤٢ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە.
هەروەها يەك مليۆن و
٢٢٧ هەزار و ٧٤٥ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە و
لەئێستادا دوو مليۆن و ٢٢١ هەزار و ٦٠٩ تووشبووى ديكەى لە ژێر
چارەسەركردندان.
زۆرترين حاڵەتى
تووشبوون بە يەك مليۆن و ٢٢٦ هەزار و ١٢٣ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە و لهدوای
ئهویش لە ئيسپانيا ٢٥٠ هەزار و ٦١ حاڵهت، لە ئيتاڵيا ٢١٣ هەزار و ١٣ حاڵهت، لە
بەريتانيا ١٩٤ هەزار و ٩٩٠، تۆماركراون.
ئەو وڵاتانەى كە لە
سەرووى ١٠ هەزار حاڵەتى تووشبوونيان تێدا تۆماركراوە بریتین لە كەنەدا و بەلجيكا و
هيندستان و پيرۆ و هۆڵەندا و ئيكوادۆر و سعووديە و سويسرا و پورتوگال و مەكسيك
و سويد و چەند وڵاتێکی دیکە.
955 جار خوێندراوەتەوە