وێنە.. کیم جۆن ئون دەرکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 02/05/2020
جیهان
+
-

میدیاى فەرمى کۆریاى باکور، چەند وێنەیەکى کیم جۆن ئونى سەرۆکى وڵاتەکەیان بڵاودەکەنەوە وەک ئاماژەدانێک بە سەلامەتى تەندروستى سەرۆکەکەیان.

درەنگانى شەوى رابردو، میدیاى فەرمى کۆریاى باکور، چەند وێنەیەکى کیم جۆن ئون سەرۆکى کۆریاى باکوریان بڵاوکردەوە، کە بەشدارى مەراسیمێکى کردنەوەى کارگەیەکى تایبەت بە بەرهەمهێنانى پەیینى کیمیایى دەکات.

بڵاوکردنەوەى وێنەکان و بەشدارى کردنى کیم جۆن ئون لە کردنەوەى کارگەیەکدا لەکاتێکدایە، کە هەواڵى نەخۆشکەوتنى لە میدیا جیهانیەکاندا بڵاوکراوەتەوە بەجۆرێک؛ کە تانانەت هەندێک میدیا و ئاژانسى هەواڵگرى، هەواڵى مردنى (کیم جۆن ئون)یان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، کۆریاى باکور لە هەوڵ و گفتوگۆى شوێنگرەوەیەکدایە بۆ سەرۆکەکەیان.

3146 جار خوێندراوەتەوە