نرخی نەوت لە باڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لەبەرزبونەوە، ئەوەش دواى
رێککەوتنى وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان و هەناردەکردنى نەوت
بە مەبەستى بەرزبونەوەى نرخەکەى.
ئەمڕۆ شەممە (2/5/2020) نرخى نەوت بەڕێژەى (2.9%) بەرزبوەوە، لە سێ رۆژی
رابردوشدا نرخەکە لە ئاستی بەرزبونەوەدایە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە
بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە (26) دۆلار و (44) سەنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش
(19) دۆلار و (69) سەنتە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەو ڕێژە کەمە لە کاتێکدایە، کە سەرەتای هەفتەی
رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
بۆ وردەکاری زیاتر لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە دوو مانگی
رابردودا و کاریگەریە ئابوریەکانی، خوێنەری ئەم راپۆرتەبن.
کلیک لێرە بکە...
22802 جار خوێندراوەتەوە