ژمارەی چاکبونەوە لە کۆرۆنا یەک ملیۆنی تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 30/04/2020
جیهان
+
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەوە لە سەرانسەری جیهاندا یەک ملیۆنی تێپەڕاند.

 

 

بەپێی داتا تەندروستییە جیهانییەکان تا ئێستا سێ ملیۆن و ٢٢١ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

 

هەروەها لەو ژمارەیەش یەک ملیۆنیان چاکبونەتەوە و ٢٢٨ هەزار و ٢٥٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

بەپێی رێزبەندی وڵاتان ئەمریکا یەکەم وڵاتە بۆ زۆری ژمارەی توشبوان و تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٤ هەزار کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

 

لەدوای ئەمریکاش ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا  و تورکیا زۆرترین توشبوویان هەیە.

611 جار خوێندراوەتەوە