ئەڵمانیا حزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 30/04/2020
جیهان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند،حزبوڵای لوبنانی خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و کار و چالاکییەکانیان قەدەغە دەکرێت.

 

 

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، هۆرست سیهۆفر وەزیری ناوخۆ واژووی لەسەر بڕیارەکە کردوە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە،هێزە ئەمنیەکانی ئەڵمانیا ڕاسپێردراون سەرجەم چالاکی و جموجوڵەکانی حزبوڵا قەدەغە بکەن و ئەندامەکانیان دەستگیربکەن.

 

 

بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئەڵمانیەکان، زیاتر لە ١٠٥٠ کەس لەو وڵاتە ئەندام و لایەنگری حزبوڵای لوبنان و لە ئێستادا بە تیرۆریست و مەترسی دادەنرێن.

 

 

حزبوڵای لوبنانی یەکێکە لە حزبەکانی لوبنان و خاوەنی هێزی چەکدارە و لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێت و لەلایەن ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

 

703 جار خوێندراوەتەوە