دۆناڵد
ترەمپ، هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا ئاشکرادەکات و
دەڵێت، پشکنینەکانمان لە هەموو وڵاتانی دنیا زیاترە و باشترە.
دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا لە تویتەری خۆی نوسیویەتی" هۆکاری زیادبوونی
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بەهۆی ئەو پشکنینە زۆرەیە کە لە ئەمریکا
کراوە، لە پشکنینی سەرجەم وڵاتانی جیهان زیاترە.
دەشڵێت، وڵاتانی دیکە زۆر دوا کەوتن لە
ئەنجامدانی پشکنین، بۆیە حاڵەتی توشبوویان کەمتر تۆمارکردووە.
تائێستا،
زیاتر لە پێنج ملیۆن و 800 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا، ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 12 هەزار کەس توشبووی ڤایرۆسەکەن.
2287 جار خوێندراوەتەوە