جوانییەکانى دوێنێى سلێمانى

02:25 - 17/04/2020
گەلەری

جوانییەکانى دوێنێى سلێمانى، کۆمەڵە کارێکى شێوەکار (فرود باقی)ـە، کە کارکردنە لەسەر کلتور و کەلەپورى شارێک.

شێوەکار فرود باقى بۆ دیجیتاڵ میدیاى KNNى وتى: "لەسەر ئەم شێوازى کارکردنەم بەردەوام دەبم کە زنجیرەیەک  ئیشی هونەرین لەسەر کلتورو  کەلەپور".

فرود باقى کە لەدایک بووى شارى سلێمانیە، تائێستا کارەکانى لە سێ پێشانگەى تایبەتدا نمایش کردوە، کە یەکەمین پێشانگەى لەساڵى (1999)دا کردوەتەوە و لە (45) پێشانگەى هاوبەشیشدا لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران بەشدارى کردوە.

دەشڵێت: "بەنیازم لەداهاتویەکی نزیکدا کارەکانم  لە چوارەم نمایشدا کۆبکەمەوە، ئەم کارانەشم زنجیرەیەک ئیشی هونەرین لەسەر کلتور و کەلەپور".

کارە هونەریەکانى فرود باقى، لە چەند کتێبێکی مێژوویی کوردستاندا دانراوەو وەک کارێکى هونەرى دۆکیومێنتەرى باسیان لێوەکراوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

1161 جار خوێندراوەتەوە