ئەمرۆ چوار شەممە دوای 11
هەفتە داخران و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەشاری ووهانی چین کە ناوەندی
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکە هەڵگیراو ژیان بەرەو
ئاسایی بونەوە دەڕوات.
لە ئێستادا دووکان و بازاڕەکانی
شارەکە کراونەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بڕۆنەوە سەر کارەکانیان.
لە دوای هەڵگیرانی قەدەغەی
هاتووچۆ، شارەکە بە رووناکی ئێڵ ئیدی رووناککرایەوە، هاوکات شەقامەکان پڕبوون لە
ئۆتۆمبێل و خەڵک لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە، بەڵام هێشتا رێکارەکانی خۆپارێزی
جێبەجێدەکەن و دەمامک و دەستکێش بەکاردەهێنن.
لەدوای نزیکەی یەک مانگ
لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی دیسێمەبەری 2019 لە شاری ووهان، حکومەتی
چین لە 23ی کانوونی دووەمی 2020 قەدەغەی هاتووچۆی لەم شارە راگەیاند و شارەکەی بە
تەواوەتی داخست، ڤایرۆسەکەش، 81 هەزار و 802 کەسی لەو ولاتە توشکردو و لەو
ژمارەیە سێ هەزار و 333 کەسیان مردن. ئێستا لە چین تەنیا هەزار و 190 کەس
ڤایرۆسەکەیان ماوە، کە 189 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
960 جار خوێندراوەتەوە