بەرپرسێکی حزبوڵای لوبنان کوژرا

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 05/04/2020
جیهان
+
-

ڕاگەیاندنەکانی ئێران کوژرانی محمەد عەلی یونس، بەرپرسێکی حزبوڵای لوبنانیان بڵاوکردەوە.

 

ئاژانسی "فارس" ی ئێرانی بڵاویکردەوە، تا ئێستا زانیاری ورد لەبەردەستدا نییە لەبارەی چۆنییەتی کوژرانی محمەد عەلی یونس، سەرچاوە نا فەرمییەکانیش باس لەوە دەکەن محمەد عەلی یونس، بەرپرسی دۆسیەی سیخوڕەکان بووە لە ناو حزبوڵا.


هاوکات، بەرپرسی ناوچەی باکوری سوپای ئیسرئیل جەنەراڵ ئەمیر بر عام، ڕایگەیاند، حزوڵای لوبنانی بۆ لێدانی وڵاتەکەیان موشەک جێگیر دەکات.

1404 جار خوێندراوەتەوە