تورکیا شارۆچکەیەک و چوار گوند کەرەنتین دەکات

03:36 - 27/03/2020
جیهان

حکومەتی تورکیا بڕیاریدا شارۆچکەیەک و چوار گوند کەرەنتین بکات.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ریزە رایگەیاند، بڕیاریان داوە بە کەرەنتینکردنی شارۆچکەی کەندیرلی سەر بە شاری ریزە لە باکوری تورکیا کەرەنتین بکەن.

 

 

بڕیاریش دراوە چوار گوندی نزیک لە شارۆچکەکە بەهەمان شێوە کەرەنتین بکرێت.

 

هۆکاری کەرەنتین کردنی ئەم شارۆچەکەیە و چوار گوندی نزیکی، دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک هات لە ناوچەکەدا.

1104 جار خوێندراوەتەوە