هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گفتوگۆیەکیان
ئەنجامدا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شی جیپینگ سەرۆکی چین، لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیدا باسیان لە رێگاکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە رایگەیاند، باسیان لە
هەوڵە هاوبەشەکانیان کردووە و هەوڵ دەدەن بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەکەدا هەماهەنگی
بکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە سەرۆکی ئەمریکا کۆرۆنا بە ڤایرۆسی چینی ناودەبات و
سەرکردەکانی چینیش چەند جارێک ئەمریکایان بە دروستکەری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماتبار
کرد.
2036 جار خوێندراوەتەوە