چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەخرێتە ڕوو

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 18/03/2020
جیهان
+
-

کۆمپانیایەکی فەرەنسی بواری بەرهەمهێنانی دەرمان ڕایگەیاند، لە توانایدا هەیە دەرمان بۆ 300 هەزار توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمبهێنێت.


ڕۆژنامەی لومۆندی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کۆمپانیایەکی بواری بەرهەم هێنانی دەرمان، چارەسەر بۆ ئەو کەسانە دابیندەکات کە دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دەرمانەکەش پێشتر بۆ دژی مەلاریا بەکارهاتووە، کاریگەری گەورەی دەبێت لە چارەسەرکردنی توشبوانی ئەو ڤایرۆسە.


وتەبێژی کۆمپانیا فەرەنسییەکە ڕایگەیاندووە، ئێستا لە هەوڵی بەرهەمهێنانی ئەو چارەسەرەدان، هەزاران پێکوتە بەرهەم بهێنن، وەک هەنگاوی یەکەمیش لەتوانایدا هەیە چارەسەری 300 هەزار توشبوی کۆرۆنا بکات.


ئەوەش لە کاتێکدایە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی فەرەنسا گەیشتۆتە، حەوت هەزار و 695 کەس، لەو ژمارەیەش 148 کەس گیانیان لەدەستداوە.

6157 جار خوێندراوەتەوە