کەسێکی دیکە لە تورکیا تووشی کۆرۆنا بووە و بەم جۆرەش ژمارەی تووشبوان بۆ
شەش کەس بەرزبووەوە.
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، هاوڵاتییەکیان کە لە گەشتی
عومرە گەڕاوەتەوە، ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی
کۆرۆنایە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاریان داوە، هەرکەسێک لە عومرە بگەڕێتەوە، 14 رۆژ
کەرەنتینە بکرێت.
کۆجا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، سەردان و گەشتەکانیان و قەرەباڵغی
دروستکردن رابگرن.
893 جار خوێندراوەتەوە