بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم گەشتە
ئاسمانیەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە شەوی هەینیەوە رادەگیرێت.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردوە ترەمپ بڕیاریداوە بۆ ماوەی
مانگێک هەموو گەشتەکان رابگیرێت ئەوەش بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
هاوکات ترەمپ لە تویتەری خۆی نوسیویەتی ئەمریکا ئەو
وڵاتە دەبێت کە چارەسەری کۆرۆنا دروست دەکات.
ترەمپ دەڵێت ئەمریکا وڵاتێکی گەورەیە و خاوەنی سەدان پزیشکی
بەتوانایە بۆیە دڵنیا بن ئەوە ئەمریکایە کە لە کۆتایدا چارەسەرەکە دروست دەکات و جیهان
لەم ڤایرۆسە رزگار دەکات.
بەپێی ئامارە فەرمیەکان، تا ئێستا لە ئەمریکا 1312 کەس
توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەکش یەک کەس گیانی لەدەستداوە و یەک کەسیش چاکبوەتەوە.
1068 جار خوێندراوەتەوە