وەزارەتی بەرگری روسیا وەڵامی لێدوانێکی ئەردۆغانی سەبارەت تێکشکاندنی
سیستەمی (بانتسیر) دایەوە.
وەزارەتی بەرگری لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، لێدوانەکانی رەجەب تەیب
ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە تێکشکاندنی سیستەمی (بانتسیر) راست نین و زیادەڕەوی تێدایە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە تیکشکاندنی هەشت سیستەمی بەرگریی هێزی بەرگری سوریا لە جۆری (بانتسیر) لەگەڵ واقیعدا ناگونجێت.
11628 جار خوێندراوەتەوە