پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنوری چەمچەماڵ چەند چەکدارێک
تەقەیان لە کەسێک کردووە کوژراوە.
سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە
دیجیتاڵ میدیای KNNی راگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چەند چەکدارێک لە ناوچەی شوان تەقەیان لە کەسێک
بە ناوی (خەیروڵا کوێخا شەریف شوان) کردووە و بریندار کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاکو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بریندارەکە گیانی لەدەستداوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتیشی، لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس
سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و تاکو ئێستاش ئەو کەسانە
دەستگیرنەکراون تەقەیان کردووە.
خەیروڵا شەریف شوان پێشمەرگەی کۆنە و خانەنشینە.
34293 جار خوێندراوەتەوە