بەرپرسێکی ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 02/03/2020
جیهان
+
-

محمەد محەمەدی ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیییەکانی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویانکردەوە، محمەمەد میر محەمەدی ، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بە هۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

هەر دوێنێ، دایکی میر محمەمەد بە هۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری قوم گیانیلەدەستدا.

 

ئەوەش لە کاتیكدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا، چەند بەرپرسێکی تری ئێران لەوانە، جێگری وەزیر تەندروستی، ئەندامێکی پەرلەمان و جێگری حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆمار، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.










3895 جار خوێندراوەتەوە