یەکێتی ئەوروپا لەبارەی کردنەوەی سنورەکانی تورکیاوە بۆ کۆچبەران، هەڵوێستی خۆی راگەیاند و داوای لە تورکیا کرد پابەندی
رێککەوتنەکانی نێوانیان بێت.
لە بەیاننامەیەکدا یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، دەبێت تورکیا
رێز لە رێککەوتنی تایبەت بە کۆچبەران بگرێت و پابەندی بەڵینەکانی بێت.
درەنگانی شەوی رابردوودا تورکیا سەرجەم سنورە ئاویی و
وشکانییەکانی بەڕووی کۆچبەراندا کردەوە، تاکو روو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.
ئەم بڕیارەی تورکیاش بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی رۆژئاوایە، تاکو بەرامبەر کوشتنی سەربازەکانی تورکیا لەلایەن سوریاوە هەڵوێست وەربگرن.
5269 جار خوێندراوەتەوە