دوای کردنەوەی سەرجەم دەروازە سنورییەکان
لەلایەن تورکیاوە، کۆچەبەرانی ناو خاکی تورکیا بەرەو یۆنان بەڕێکەوتن.
دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا بڕیاریدا،
سەرجەم سنورە ئاوی و وشکانییەکان بەڕووی کۆچبەراندا بکاتەوە، هەزاران کۆچبەر بۆ
گەیشتن بۆ ئەوروپا، بەرەو سنورە ئاوییەکانی یۆنان بەڕێکەوتوون.
حکومەتی تورکیا بۆ فشار دروستکردن لەسەر
وڵاتانی ئەوروپا، تاکو لە دژی کوژرانی سەربازەکانی بەدەستی رژیمی سوریا بێنە دەنگ،
سەرجەم سنورەکانی بەڕووی کۆچەبەراندا کردەوە.
شەوی رابردوو، لە ئەنجامی هێرشی سوپای
سوریا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب، ٣٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
4050 جار خوێندراوەتەوە