کەمبوونەوەى ژمارەى مردووان بە کۆرۆنا لە چین ژمارەیەکى پێوانەیى تۆمارکرد

08:44 - 26/02/2020
جیهان

لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٥٢ کەسى دیکە لە چین بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، ئەوەش کەمترین ژمارەى مردنى رۆژانەیە بە ڤایرۆسەکە لە ماوەى سێ هەفتەى رابردوودا.

 

 

 کۆمسیۆنى نیشتمانى تەندروستى چین بڵاویکردەوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژکێرى رابردووى رۆژى سێ شەممەدا تەنها ٥٢ کەس بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش کەمترین ژمارەیە لە ماوەى سێ هەفتەى رابردوودا تۆمارکرابێت، بە مردنى ئەو ٥٢ کەسەش ژمارەى کۆى مردووان گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٧١٥ کەس.

 

کۆمسیۆنى نیشتمانى تەندروستى چین ئاشکراشیکردوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٤٠٦ کەسى دیکە تووشى ڤـایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠١ کەسیان لە هەرێمى هوبى ناوەندى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بوون کە شارى ووهان ناوەندەکەیەتى. بەوەش ژمارەى تووشبووان گەیشتووەتە ٧٨ هەزار و ٦٤ کەس. ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژى پێشتر ٤٩٩ کەس لەو هەرێمە تووشى ڤایرۆسەکە بوو بوون.

6686 جار خوێندراوەتەوە