سەرۆک وەزیرانى مالیزیا دەست لەکارکێشانەوەى خۆى پێشکەشى
پاشاى وڵاتەکەى کرد.
ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، بەیانى ئەمڕۆ دوو
شەممە مەهاتیر محەمەد سەرۆک وەزیرانى مالیزیا دەستى لەکارکێشاوەتەوە.
میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە، مەهاتیر محەمەد دەست
لەکارکێشانەوەکەى پێشکەشى پاشاى مالیزیا کردوە.
دوای زیاتر لە (15) ساڵ لە وازهێنانی لە دەسەڵات، مەهاتیر
محەمەدى (92) ساڵ، پاش سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى ساڵى (2018)ى
مالیزیا، بۆ جارى دوەم وەک سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.
723 جار خوێندراوەتەوە