یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له وڵاتى به‌حرێن تۆماركرا، ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌ش ڕێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌حرێن بڵاویكرده‌وه، یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و حاڵه‌ته به هۆی تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی چینی تووشبووه.
ته‌ندروستى به‌حرێن ده‌شڵێت، ئه‌و كه‌سه له ژێرچاودێرى وردایه و ڕێوشوێنى پێویست بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردنى ڤایرۆسه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
پێشتریش له هه‌ریه‌ك له وڵاتانى لوبنان و ئیسرائیل و ئیمارات و كوێت چه‌ند حاڵه‌تێكى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركران.
930 جار خوێندراوەتەوە