به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه دانیشتوانى شارى ووهان له چین شاره‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن و ڕوو له ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، له 24 كاتژمێرى ڕابردووش‌دا زیاتر له 150 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین بڵاو ڕایگه‌یاند، لە ماوه‌ى 24 كاتژمێری رابردوودا 151 كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش رێژەی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ دوو ھەزار و 592 كەس به‌رزبویه‌وه.
ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته ده‌شڵێت، 409 كەسی دیكە له 24 كاتژمێرى ڕابردودا تووشی ڤایرۆسەكە بوونە و بەوەش رێژەی تووشبووان 77 ھەزار كەسی تێپەڕاند.
لاى خۆیه‌وه، حكومەتی چین رایدەگەیەنێت، به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئه‌و ڕێژه‌یه رێگە دەدەن خەڵكی لە شاری ووھان بچنە دەرەوە و شارەكە چۆڵ بكەن، جگە لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
2782 جار خوێندراوەتەوە