وێنە...هاوسەرگیریەکى جیاواز ئەنجام دەدەن

11:08 - 22/02/2020
گەلەری

کچ و کوڕێک لەقەزای رواندز ئاهەنگی مارەبڕینیان بەشێوازێکی جیاواز ئەنجامدا، چاندنى نەمام و ئازادکردنى باڵندەى کێوى و دابەشکردنى کتێب، بەشێک بوو لە ئاهەنگەکەیان.

 

هاوژین محمود گەنجێکی شاری سلێمانیە و خاوەنى کتێبخانەیەکە لە شارەکە و پیشەى کتێب فرۆشیە، ئاهەنگی هاوسەگیری لەگەڵ رێژیان عوسمانی دانیشتووی قەزای رواندز ئەنجامدا.

 

هاوژین دەڵێت: "خولیای کتێب و خوێندنەوەیە، ئارەزووی لە پاک ڕاگرتنی ژینگەی کوردستانە، بڕیاریداوە لە رۆژی مارەبڕینی (رێژیان) دوو دار لە لێواری خەرەندی ڕواندز بچێنێت وەک هێمای سەوزکردنی کوردستان".

ئاماژە بەوەدەکات، ئەو سروشتی کوردستانی خۆشدەوێـت بۆیە بڕیاریدا چەند مەل و باڵندەیەکی کێویش ئازاد بکات.

 

لە ئاهەنگى مارە بڕینەکەیاندا، وەک خولیایەکیان بۆ کتێب و خوێندنەوە، هاوژین و رێژیان دەیان کتێبی جۆراوجۆریان بەسەر ئامادەبوندا دابەشکرد، ئەوان دەڵێن: "ئاسوودەن ئەگەر بتوانن تەنیا یەک دێڕ لە ناو یەکێک لەو کتێبانە سوودی بۆ یەکێک لەو کەسانە هەبێت کە لەو ڕۆژەدا کتێبیان بەدیاری پێشکەش کردووە".

 

رێژیان عوسمان، دانیشتووی قەزای رواندزە و خوێندکاری زانکۆی سلێمانیە، بەهۆی خولیای بۆ کتێب و خوێندەوە (هاوژین)ی ناسیوە، ئەو دەڵێت: "ئاواتم ئەوەبووە هاوسەرەکەم کتێب فرۆش بێت، ئێستا ئاواتەکەم هاتوەتەدى و ئاسوودەم کە بەو رۆژە گەیشتم".
رێژیان ئاماژە بەوە دەکات، بەچاندنی دوو نەمام پەیامی ئەوەیان بە خەڵک گەیاندوە کە ژینگە پێویستی بە پاراستنە نەک لەناوبردن و تێکدان.

 

ئامانج ئەحمەد - سۆران

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

7965 جار خوێندراوەتەوە