بەرپرسێکی ئێران توشی کۆرۆنا بوو

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 22/02/2020
جیهان
+
-

میدیاکانی ئێران ئاشکرایانکرد، بەرپرسێکی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 

بەگوێرەی هەوالێکی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، بەرپرسێکی ئەو وڵاتە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو بەرپرسە قایمقامی ناوچەی 13 ی تارانە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە توشی ئەو ڤایرۆسە بوون گەیشتە 19 کەس، چوار حالەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.


هاوکات، بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە هەریەک لە شارەکانی قوم، تاران، جیلان تۆمارکراون.

13111 جار خوێندراوەتەوە