ئێران.. ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ چوار کەس بەرزبووەوە

02:03 - 21/02/2020
جیهان

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ چوار کەس بەرزبووەوە.

 

بەرپرسی پەیوەندییەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، کەسێکی دیکە لە وڵاتەکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

 

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کردووە، ١٣ کەس لە ئێران تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، حەوت کەس لە قوم، چوار کەس لە تاران و دوو کەسیش لە گەیلان.

 

ئەمەش چوارەمین کەسە بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات، ئەویش دوای گیانلەدەستدانی دوو کەس لە شاری قوم و کەسێکیش لە شاری ساوای باکوری ئێران.

 

 

949 جار خوێندراوەتەوە