ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 21/02/2020
جیهان
+
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەموو جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ دوو هەزار و ٢٤٧ کەس بەرزبووەوە.

بە گیانلەدەستدانی دوو هەزار و ٢٣٦ کەس لە چین، دوو کەس لە هۆنگ کۆنگ، دوو کەس لە ئێران، سێ کەس لە ژاپۆن، یەک کەس لە هەریەک لە فەڕەنسا، تایوان و فلیپین، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە دوو هەزار و ٢٤٧ کەس.

ژمارەی ئەو کەسانەشی تاکو ئێستا تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٧٦ هەزار و ٧٣٠ کەسی تێپەڕاندووە.

لە چین ٧٥ هەزار و ٤٦٥ کەس، لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ ٦٩، لە هەرێمی ماکو ١٠، لە تایوان ٢٤، لە ژاپۆن ٧٢٧، لە کۆریای باشور ١٥٦، لە سەنگاپور ٨٥، لە تایلەند ٣٥، لە مالیزیا ٢٢، لە ئوسترالیا ١٧، لە ڤیتنام ١٦، لە ئەڵمانیا ١٦، لە ئەمریکا ١٥، لە فەڕەنسا ١٢، لە بەریتانیا ٩، لە ئیمارات ٩، لە کەنەدا ٨، لە ئێران ٥، لە ئیتاڵیا ٣، لە هندستان ٣، لە فلیپین ٣، لە روسیا ٢، لە ئیسپانیا ٢، لە نیپاڵ ١، لە سریلانکا ١، لە کەمبۆدیا ١، لە بەلجیکا ١، لە سوید ١، لە فینلەندا ١ و لە میسریش ١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

3701 جار خوێندراوەتەوە