لە ئەنجامى هێرشێکى چەکدارى بۆسەر دوو کافێتریا لە ئەڵمانیا 11 کەس کوژران

KNN : Kurdish News Network
09:10 - 20/02/2020
جیهان
+
-

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی دوو رووادوی تەقەكردن لە شاری هاناوی خۆرئاوای ئەو وڵاتە لانی كەم 8 كەس كوژراون، تەرمی تەقەكەرەكە و دوو كەسی دیكەش دۆزراونەتەوە كە گومان دەكرێت پەیوەندییان بە هێرشەكان هەبێت. 

 

وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، هێرشەكان شەوی رابردوو لە شاری هاناو بە دووری 25 كیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی شاری فرانكفۆرت لە خۆرئاوای ئەڵمانیا ئەنجامدراون. 

 

ئاشكراشیكرد، لە رووداوی یەكەمدا تەقە لە كافێتریایەكی تایبەت بە نێرگەلە كێشان لە ناوەراستی شاری هاناو كراوە، دواتریش كافێتریایەكی هاوشێوە لە گەڕەكی كیسیلشتات كراوەتە ئامانج، دەنگۆش هەیە كە زۆربەی قوربانییەكانی رووداوی تەقەكردنی دووەم كورد بن. 

 

دواتریش هێزەكانی پۆلیس هەڵمەتی راوەدونانی چەند گومانلێكراوێكیان دەستپێكردوە و چەند شەقامێكی شارەكەشیان داخستووە، دوای حەوت كاتژمێر تەرمی یەكێك لە تەقەكەرەكانیان لە ناو ماڵەكەی خۆی دۆزیوەتەوە لەگەڵ تەرمی كەسێكی دیكە. 

 

لەلایەكی ترەوە میدیاكان بڵاویانكردەوە، تەرمێكی دیكەش لە ماڵێكی دیكە دۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتا پۆلیس دڵنیا نەبووەتەوە لەوەی كە ئایا ئەو تەرمەی تر بەشدارییان لە هێرش و تەقەكان كردووە یان نا. 

 

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردوەتەوە، ئەو كەسەی تەقەی كردووە هاوڵاتییەكی ئەڵمانییە و مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی هەبووە، بەڵام هێشتا دیار نیە بۆچی ئەو كارەی كردووە. 

 

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت كە چوار رۆژ بەر لە ئێستا رووداوێكی دیكەی تەقەكردن لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا روویداو تیایدا كەسێك كوژرا. 

3490 جار خوێندراوەتەوە