ترەمپ لە بارەى ئیدلبەوە: لەگەڵ ئەردۆغان پێكەوە كاردەكەین

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 19/02/2020
جیهان
+
-

سەرۆكى ئەمریكا، ده‌ڵێت، سەبارەت بە چارەسەركردنى كێشەكانى ئیدلب لەگەڵ سەركۆمارى توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێكەوە كاریان كردووە.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمریكا، بەرلە بەڕێكەوتنى بۆ لۆس ئەنجلۆس لە فڕۆكەخانەى جۆینت باس ئەندروێس وڵامى پرسیارى رۆژنامەنووسانى دایەوە و لە وەڵامى پرسیارێكدا رایگەیاند، لە كۆتایى هەفتەدا پەیوەندییەكى تەلەفۆنیى لەگەڵ سەركۆمارى توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامداوە.


ترەمپ ئاماژەى بەوە كرد كە ئەمریكا و توركیا لە نزیكەوە كار لەسەر بابەتى ئیدلب دەكەن و وتیشى، لە گەڵ ئەردۆغان پێكەوە كار لەسەر پرسى ئیدلب دەكەین.

سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەى كە لە نێوان ترەمپ و ئەردۆغاندا لە كۆتایى هەفتەدا ئەنجامدراوە، كۆشكى سپى لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ترەمپ لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەى توركیا گرتوویەتییە بەر بۆ رێگرتن لە كارەساتێكى مرۆیى سوپاسى ئەردۆغانى كرد.

854 جار خوێندراوەتەوە