لە
شاری سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگرتن بەسەر دەرمانی ساختەی زیادکردن و کەمکردنی کێش و دەرمانی سێکسی دەستیپێکرد و بەشێک لە دەرمانەکان لە دوکانی فرۆشتنی جل و بەرگ و پێڵاودا دانراون.
له‌شكر حه‌مید،سه‌رۆكی
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: تێبینیمانكردبوو له هه‌ندێك
شوێن ده‌رمانی نایاسایی به‌تایبه‌ت ئه‌وده‌رمانانه‌ی كه بۆ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی
كێش به‌كار ده‌هێنرێن، له‌گه‌ڵ ده‌رمانه سێكسییه‌كان ده‌فرۆشرێن.
وتیشی ئەمڕۆ لە نۆ شوێن
دەستیانگرتووە بەسەر ئەو دەرمانە نایاسایەدا و ریكاری یاسای لەگەڵ خاوەنەکانی
گیراوەتە بەر.
ئاشکراشیکرد به‌شێكی ئه‌و
ده‌رمانانه له‌ناو دوكانی فرۆشتنی جل و پێڵاودا دانراون و به‌رێگه‌ی جیاواز ده‌فرۆشرێن
به هاوڵاتیان.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
ئاماژه‌ی بەوە‌شكرد كه هیچكام له‌و ده‌رمانانه به كوالێتی كۆنترۆڵدا تێنه‌په‌ڕیون
و پشكنینیان بۆنه‌كراوه، هه‌ربۆیه ستیكه‌ریان پێوه نییه.
داوای له هاوڵاتیان كرد
پێش هه‌موو شتێك له رێگه‌ی په‌یجه ئۆنلاینه‌كانه‌وه ده‌رمان نه‌كڕن و له هه‌ر
شوێنێكیش ده‌رمان ده‌كڕن دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و شوێنه مۆڵتی هه‌یه و ده‌رمانه‌كه‌ش
ستیكه‌ری لێدراوه، چونكه هه‌ر ده‌رمانێك ستیكه‌ری پێوه نه‌بوو نایاساییه.
6368 جار خوێندراوەتەوە