سوپای یەمەن رایگەیاند کە 18 چەکداری حووسی لە سنووری پارێزگای جەوف باکووری وڵات کوشتووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی یەمەن "Saba" بڵاویکردووەتەوە کە ژمارەیەک چەکداری حووسی هەوڵیاندابوو دزە بکەنە نێو سەنگەرەکانی سوپا لە زنجیرە چیاکانی جەرشەب لە پارێزگای جەوف.
سهرچاوهكه ئاماژهى بهوهشكردوه، كه هەوڵەی چەکدارانی حووسی پووچەڵکراوەتەوە له ئهنجامدا، 18 چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
حووسییەكان لە مانگی ئەیلوولی 2014ەوە دەستیان گرتووە بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەن، دواتر سنووری دەسەڵات و ھەژموونی خۆیان بەسەر چەندین پارێزگای دیکەدا سەپاند.
لە مانگی ئاداری 2015هوە، ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە و بەشداریکردنی ئیمارات پاڵپشتی لە ھێزەكانی سەربە حكوومەتی یەمەن دەكات لە رووبەڕووبوونەوەی حووسییەكان، ئەو جەنگە بەردەوامەش كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لە وڵاتەكەدا بەدوای خۆیدا ھێناوە.
616 جار خوێندراوەتەوە