تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 105 کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)، گیانیان لەدەستداوە و نزیكهى دوو هەزار کەسی نوێش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتمانیی چین رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسنانهی بەهۆی کۆڤید-١٩ گیانیان لەدەستداوە بۆ ههزار و 770 کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە چین تووشی ڤایرۆسەکە بوون، گەیشتووەتە 70 هەزار و 500 کەس.
١٧٧ هەزار و ٩٧٤ کەسی دیکە بە گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە خراونەتە ژیر چاودێرییەوە.
بەپێی ئامارێکی نوێ زیاتر لە هەشت هەزار و 283 کەس، کە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبونەتەوە.
991 جار خوێندراوەتەوە