داواکراوێکی داعش لە فەرمانگەیەکی حکومی دەستگیرکرا

12:34 - 16/02/2020
عێراق

پۆلیسی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشی ڕاگەیاند.

 

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی کە بە بەشی عەرەبی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی ڕایگەیاند، ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کە بە ئەبو محمەد ناسراوە، لە کاروباری (موجاهیدین) لەو رێکخراوە کاریدەکرد، دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد لەسەری لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرا.


سەرچاوەکە، تەئکیدیکردەوە ئەو ئەندامەی داعش پێشتر بڕیاری دەستگیرکردنی هەبوو بە یاسای تیرۆر، دوای سەردانی کردنی بۆ فەرمانگەیەکی حکومەت دەستگیرکرا.

135 جار خوێندراوەتەوە