له شارى سلێمانى دوو تۆمه‌تبار به تاوانى جیاجیا ده‌ستگیرده‌كرێن، پۆلیسى سلێمانیش ده‌ڵێت، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به فه‌رمانى داده‌وه‌ر ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك شوێن كارمه‌ندێكی بانك ده‌كه‌وێت كه عه‌لاگه‌یه‌كی پێبووه‌و تۆمه‌تبار وایزانیوه پاره‌یه، پاش دابه‌زینی كارمه‌نده‌كه به‌كارێكی تایبه‌تی خۆی له‌دوكانێك، له‌و كاته‌دا تۆمه‌تباره‌كه به‌مه‌به‌ستی دزینی عه‌لاگه‌كه جامی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌شكێنێت، له‌و كاته‌دا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ن، ج، ق) و له‌دایكبوی 1962و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌به، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.
هاوكات، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند جارێك لهسوپهرماركێتی چوێسه دزیكردووه، پاش سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمه‌تباره‌كه بناسرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (س، ج، ا)و له‌دایكبوی 1980و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌به، له ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.

3535 جار خوێندراوەتەوە