گه‌رمترین مانگی كانوونی دووه‌م له ١٤١ ساڵی رابردوودا،
مانگی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ بووە.
فه‌رمانگه‌ی به‌رگه هه‌وا و ئۆقیانوسی نیشتمانی ئه‌مریكا (NOAA) بڵاویکردەوە، به پێی تۆماری كه‌ش و هه‌وا
كه ١٤١ ساڵه تۆمار ده‌كرێت، تێكڕای پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر رووی وشكانی و ده‌ریا، كه
له تێكڕای ئەم سەدەیەدا ١٢ پله‌ی سه‌دیه، له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا ١.١٤
پله‌ی تێپه‌ڕاندووه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كه كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ چل و چواره‌مین
مانگه، كه تێكڕای پله‌ی گه‌رما یه‌ك له دوای یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش
مانای ئەوەیە تا دێت جیهان گه‌رمتر ده‌بێت.
ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرترین گه‌رمبوونیان تێدا تۆارکراوە له‌سه‌ر
ئاستی جیهان رووسیا، ئه‌سكه‌نده‌نافیا و خۆرهه‌ڵاتی كه‌نه‌دایه، كه پله‌ی گه‌رمای
مانگی كانوونی دووه‌م تیایاندا تێكڕا پێنج پله زیاتر بووه.
به هۆی هه‌لومه‌رجی كه‌ش وهه‌وا كه له سه‌رو تێكڕای
پله‌ی گه‌رمیه، رێژه‌ی به‌ستن له ده‌ریای ئاركتیك (کیشوەری به‌سته‌ڵه‌كی باكوور)
له‌سه‌دا ٥.٣ له ئاستیی ئاسایی كه‌میكردووه، له ده‌ریای ئانتارکتیکا (کیشوەری بەستەڵەکی
باشوور) له‌سه‌دا ٩.٨ كه‌میكردووه.
هاوكات زانایانی ناوه‌ندی زانیاری ژینگه‌ی نیشتمانی ئه‌مریكا،
له‌ژێر رۆشنایی شیكاریی ئاماره‌كاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ساڵی ٢٠٢٠ له نێو تۆماری
گه‌رمترین پێنج ساڵدا ده‌بێت.
2025 جار خوێندراوەتەوە