بریكارێكی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی سزا درا

KNN : Kurdish News Network
11:16 - 13/02/2020
کوردستان
+
-

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامێتی سلێمانی سزادانی بریكارێكی دابەشكردنی غازی راگەیاند بەهۆی ئەوەی نرخی بوتڵێك غازی بۆ 10 هەزار دینار بەرزكردوەتەوە. 

 

 لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان بە KNN راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە، بریكارێكی دابەشكردنی غازی ماڵان لە گەڕەكی كوردسات لەسەر فەرمانی قایمقامێتی سلێمانی و بەهۆی گرانكردنی غاز و بەرزكردنەوەی نرخەكەی بۆ 10 هەزار دینار سزا دراوە و شوێنەكەی داخراوە. 

 

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكانیان بە وردی چاودێری فرۆشتنی غاز دەكەن و لە ئێستادا گرفتی كەمی غاز لە سلێمانی نەماوە و رۆژانە بڕی پێویست دەگاتە دەست بریكارەكان و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی دەكەن. 

1144 جار خوێندراوەتەوە