شاندی باڵای
دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم و
شایستەی دارایی مووچەخۆران لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا، گەیشتە بەغدا.
فەرمانگەی
میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە؛ ئەمڕۆ یەکشەممە (8ی تشرینی دووەمی 2026)
شاندەکەی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە. ئامانجی
سەردانەکە خستنەڕووی تێبینییەکانی هەولێرە لەسەر بڕگەکانی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای
بودجە.
لە
کۆبوونەوەکاندا، شاندەکە کار دەکات بۆ جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی
هەرێمی کوردستان و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لە بودجەی ساڵی
داهاتووی عێراقدا.
118 جار خوێندراوەتەوە