میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، چەند چەكدارێكی نەناسراو لە خۆرئاوای بەغدای پایتەخت تەقەیان لە نزار زەنون سەرپەرشتیاری تەلەفزیۆنی رەشید كردوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وەكو ئەوەی كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی نەناسراو لە گەڕەكی زانكۆ لە خۆرئاوای بەغدای پایتەخت تەقەیان لە نزار زەنون كردوە و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەكە بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستداوە.
1042 جار خوێندراوەتەوە